١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:١٧
تۆپخانەی سوپای تورکیا ، بنکەکانی داعشیان گوللە باران کرد

کەناڵی تەلەفزیۆنیی تی ئارتیی تورکیا ڕایگەیاند : تۆپخانەی سوپای ئەم وڵاتە بنکەکانی تاقمی تەکفیری تیرۆریستیی داعشیان لە نێو خاکی سوریا گوللە باران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفزیونیی تی ئارتیی تورکیا، ئەرکانی سوپای ئەم وڵاتە ڕایگەیاند:  یەکەی تۆپخانەی سوپای تورکیا 72 جار هێرشیان کردووەتە سەر بیست وشەش  بنکەی سەر بە داعش .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، یەکەی تۆپخانەی سوپای تورکیا لە کاتی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە تائێستا 553 بنکەی سەربە داعشیان  2327 جار داوەتە بەر پەلامار.

ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا  کە ڕۆژی ڕابردوو بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاندووە: دوای ئۆپراسیۆنی ناسینەوە و چاوەدێری و پشتیوانی   تەداروکاتی، چوار یەکەی هێزی تایبەتی نەیارانی سوری ، کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی ڕوژی ڕابردوو بە کاتی خۆجێیی ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەی نێوان ئەعزاز و راعی  دەست پێکرد کە هەروا درێژەی هەیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئۆپراسیۆنەکە لە ناوچەکانی نێوان عەزاز و راعی بە پشتیوانیی هێزی تایبەتیی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت ....

کۆتایی کورتە نامە/310